چەند چەكدارێكی نەناسراو دەستڕێژی گوللـە لە پۆلیسی دارستان و ژینگە دەكەن

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـە لەمەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەكرێت و كارمەندێكیان بریندار دەبێت. 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین لەسنوری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی راوكران دەرچونێكیان ئەنجامداوە، بەڵام بەدەستڕێژی گوللـە روبەڕویان بونەتەوە.
راشیگەیاندوە، مەفرەزەكەیان لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تەقەیان لێكراوە لەئەنجامدا كارمەندێكیان بریندار بوە، دواتر چەكدارەكان ئۆئۆمبێلەكەیان كە لەجۆری نیسان پاتڕۆڵە بەجێهێشتوەو هەڵهاتون، لە ئێستادا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراوەو رێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group