كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزتردەبێتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە17-7، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵەهەور لەسەر هەندێك ناوچە، پلەی گەرمییش لە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزیكدەبێتەوە.
لەبارەی كەشوهەوای سبەی هەینی18-7، كەشناسیی هەرێم دەڵێت، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمییش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، بە نزیكەی 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group