عەلی حەمە ساڵح: هەرێم داهاتی دوو مانگ دەنێرێت و موچەش لە بەغداوە دێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پەرلەمانتارێكی كوردستان زانیاری نوێی سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان هەردو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە. 
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، بەغدا هیچ مەرج و داواكاریەكی نوێی نیە، بەپێی رێككەوتنەكە هەرێم كۆی نەوتی خۆی دەدات جگە لە 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ، ئەگەر لیژنەی لێكۆڵینەوەی وەزارەتی نەوتی عیراق وتی ئەم 50 هەزارە كەمە لەنەوتی كەركوك 15 هەزار بەرمیل دەدرێتە هەرێم ئەمەش لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی هەرێم بوە. 
راشیگەیاندوە، حكومەتی عیراق بە بەنزین و نەوتی سپی پشتیوانی هەرێم ناكات، كەواتە دەبێت هەرێم سوتەمەنی بەنرخی پشتیوانی بداتە خەڵك وەك عیراق، هەروەها بۆ مانگەكانی 5 و 6  هەرێم بۆ هەرمانگێك 120 ملیار دینار دەنێرێت و موچەی ئەو دوو مانگە دێت، بۆ مانگەكانی دواتریش دیوانی چاودێری دارایی بەغداو هەولێر لێكۆڵینەوە لە داهات دەكەن و 50٪ داهات دەگەڕێتەوە. 
عەلی حەمە ساڵح وتوشیەتی: پرۆسەی تەوتین بەردەوام دەبێت، وردەكاری نەدراوە لەمەبەست و شێوازو كاتەكەی، لەگەڵیشیدا كۆمپانیاكان 16 دۆلاریان دەدرێتێ تاوەكو تێچوی بەرهەمهێنان دیاری دەكرێت. 

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group