وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داوا دەكات رێگری لەهێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان بكرێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستانی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیەی كرد كە كێڵگەیەكی نەوتی لە سنوری زاخۆ كردبوە ئامانج
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوەتە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لەتاوكێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە زیانی گیانی و مادی لێنەكەوتوەتەوە.
ئاماژەشیكردوە، ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانەو شەرمەزار دەكەن و چەند جارێكیش داوایان لەحكومەتی فیدراڵی  و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی نزیك بەم ناوچانەو گیانی كارمەندانی مەدەنی  بپارێزن و رێگری لەهێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بكەن.
ماوەی چەند رۆژێكە هێرشی درۆنیی دەكرێنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانیش بەهۆی ئەو هێرشانەوە لەپێناو پاراستنی كارمەندانیان بەرهەمهێنانی نەوتیان راگرتوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group