كارەكانی لیژنەی وردبینی فۆڕمی زەوی فەرمانبەران كۆتاییهات

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كارەكانی لیژنەی وردبینی فۆڕمی زەوی فەرمانبەران كۆتاییهات و لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سوپاسنامەیان پێبەخشرا.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردوەتەوە، بەبۆنەی تەواوبونی ئەركەكەیان بەسەركەوتویی و لە وادەیەكی دیاریكراودا، رێزو سوپاسیان بەخشیوەتە ئەندامانی لیژنەی وردبینی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ وردبینی فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەراندا.
راشیگەیاندوە، 
لیژنەی وردبینی لە وەزارەتی شارەوانی بەشێوەی تیمی بەیانیان و ئێواران و شەوان كاریان لەسەر وردبینیكردنی فۆڕمی سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەكان كردوە، زۆر بەڕێكوپێكی و لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا سەرجەم كارەكانی پرۆسەی وردبینیكردنیان تەواو كردوەو پرۆسەكە بە سەركەوتویی جێبەجێكراوە.
ئاماژەشیكردوە، زیاتر لە 480 هەزار فۆڕمی فەرمانبەران وردبینیان بۆ كراوەو فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری و كارگێڕیان بۆ دەرچوە بەمەبەستی وەرگرتنی زەوی 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group