پارێزگای كەركوك پرۆژەی بەرەنگاربونەوەی بیری توندڕەوی جێبەجێ دەكات

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای كەركوك بۆ پاڵپشتیكردنی ستراتیژیی لە بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی توندوتیژی و پاڵپشتیكردنی گەنجان لەبڕیاردانی سیاسەتدا كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا.
پارێزگای كەركوك بڵاویكردۆتەوە، لە پارێزگاری كەركوك دانیشتنێكی تایبەت بۆ بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی و توندوتیژی بەڕێوەچوە بەپێی رێنماییەكانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و لیژنەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی ئەنجامدراوە، دانیشتنەكە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەهێزكردنی گەنجان و پاڵپشتیكردنیان لە بڕیاردانی سیاسەتدا بوە.
راشگەیەنراوە، لە دانیشتنەكاندا  گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری دامەزراوە پەیوەندیدارەكان كراوەو تیشكخراوەتە سەر رێگاكانی بەهێزكردنی گەنجان و بەرزكردنەوەی رۆڵیان لە رێگریكردن لە توندڕەوی و بەشداریكردن لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی، جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیەش بەشێكە لە پێشخستنی سەقامگیری كۆمەڵگاو گەشەپێدانی ناوخۆیی.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group