نەوا-
بڕیارە رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا كۆببێتەوە، هەروەها پێش ئەو كۆبونەوەیەش لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیاو سەركردەكانی ئەوروپا كۆبونەوەیەكی ئۆنلاین ئەنجامدەدات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە زاری بەرپرسانی كۆشكی سپی بڵاوكراونەتەوە، ترەمپ پێش ئەو لوتكەیەی لەگەڵ پوتین ئەنجامیدەدات، كۆبونەوەیەكی ئۆنلاین لەگەڵ زێلێنسكی و چەند سەركردەیەكی ئەوروپی دەكات و دوایین دۆخی جەنگ و لێكەوتەكانی و هاتنەكایەی ئاشتی هەڵدەسەنگێنێت.
راشگەیەنراوە كە سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی روسیا رۆژی هەینی لەشاری ئەنكۆریج لە ئالاسكا كۆدەبنەوە.