نەوا-
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لەمانگی ئەیلول كۆتایی دێت.
حسێن عەللاوی راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، حكومەتی عیراق پابەندە بەكۆتایی پێهێنانی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و رێكخستنەوەی هێزە ئەمنییەكان، هەروەها پەیوەندییەكانی ئەمنی لەگەڵ هاوپەیمانان دەبەسترێتە بە پەیوەندییەكەی دوو لایەنەوە لەبوارەكانی سیاسی، ئابوری و كلتوری.
عەللاوی راشیگەیاندوە، بەپێی رێككەوتن ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان بەفەرماندەیی ئەمریكا لەهەریەكە لە بەغداو بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار لە مانگی ئەیلول كۆتایی پێ دێت، دوای ئەوە قۆناغێكی نوێ لە ئەركی هاوپەیمانان رێككەوتنی لەسەر دەكرێت لەچوارچێوەی راوێژكاری و بەرزكردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەكان.