نەوا-
حكومەتی غەزە رایگەیاندوە كە بەهۆی سیاسەتی برسێتی كە لەلایەن ئیسرائیلەوە دژ بە خەڵكی غەزە بەڕێوە دەبرێت زیاتر لە یەك ملیۆن منداڵی توشی بەدخۆراكی كردوە.
لە راگەیەنراوێكدا ئۆفیسی حكومەتی غەزە بڵاویكردەوە، بەهۆی سیاسەتی برسیكردن لەغەزەو بەردەوامی هێرشەكانەوە، دۆخێكی كارەساتبار بەرپا بوە كە هاوشێوەی نەبینراوە، بەهۆی ئەو قەیرانە مرۆییەوە، دوو ملیۆن و 400 هەزار دانیشتوی كەرتەكە دەستپێڕاگەیشتن بە خۆراك و دەرمان بۆیان ئەستەمبوە.
راشیگەیاندوە، بەهۆی سیاسەتەكانی ئیسرائیلەوە 235 كەس كە 106 كەسیان منداڵ بون گیانیانلەدەستداوەو لەم ژمارەیەش 19یان ژن و 75یان بەتەمەن بون، بەهۆی ئەم دۆخەشەوە یەك ملیۆن و 200 هەزار منداڵ توشی بەدخۆراكی بون.