نەوا-
وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كرد سەبارەت بە ماستەرپلانی رێگاوبانە گشتییەكان لە هەرێم و كردنەوەی چەند پرۆژەیەكیش لە داهاتودا.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بڵاویكردەوە، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە سەرپەرشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەتەكەی كردوە سەبارەت بە ماستەرپلانی رێگاوبانە گشتییەكان لەهەرێمی كوردستان و رایگەیاندوە كە دەتوانن لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا بەپێی ماستەرپلان دەیان پڕۆژەی دیكەی رێگاوبان و پردو تونێل و یەكتربڕ و رێگای خێرا لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئایندەیەكی نزیكدا ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لەبواری رێگاوبان بەتایبەت لەسنوری سلێمانی رادەگەیەنن و دەیخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.