نەوا-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شایستەی سەرجەم جووتیارانی هەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانەی دواكەوتوون، دابەشدەكرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی عێراق كۆبووەوە و رایگەیاند، شایستەی جووتیارانی باشووری كوردستان خەرج دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا 500 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكرد، ئەو جووتیارانەی تاوەكو 50 تۆن گەنمیان رادەستكردووە، سەرەتا شایستەی ئەوان دەدرێت و دواتر شایستەی ئەو جووتیارانە خەرج دەكرێت كە زیاتر لە 50 تۆنیان رادەستكردووە.