كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە  31-08 بەگشتی ئاسمان  ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێ  پەڵە هەور, لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری تۆزێكی سووك هەیە, لە ناوچەكانی كەركووك و گەرمیان تۆزەكە زیاتر دەبێت ، پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (1-2)پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.  
ئاماژە بەوەشدراوە، سبەی دوو شەممە 1-09ئاسمان  ساماڵ دەبێت و خێرای باش لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت،پلەكانی گەرما ش نزیك  دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر :  41 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك :  40  پلەی سیلیزی
كەركوك : 43 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group