نەوا-
بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، كاركردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و لەرووی بودجەوە هیچ كێشەیەك نییە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە.
زەردەشت رەفیق بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا رابگەیاند، كاركردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و تائێستا لە %75ی پرۆژەكە تەواو بووە.
لەبارەی كاتی تەواوبوونی پرۆژەكە ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێش ساڵی داهاتوو لە مانگی ئەیلولدا شەقامەكە بە رووی هاوڵاتییاندا دەكرێتەوە.
باسی لەوەشكردوە، لە رووی بودجە و كەشوهەواوە هیچ گرفتێك نییە لە بەردەم كارەكانی پرۆژەكە و زۆرباش كاری تێدا دەكرێت.