نەوا-
بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم دەڵێت: هەر زیندانیەكی سیاسی مینحە یاخود كۆدی هەبێت سودمەند دەبێت لە وەرگرتنی زەوی.
ناڤسەر نوری بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم بە سایتی فەرمی پارتی راگەیاندوە، هەر زیندانیەكی سیاسی مینحەی مانگانەی هەبێت یاخود تەنیا كۆدی زیندانی سیاسی هەبێت ناوی بەرزكراوەتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تا سودمەندبێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی، واتا هەمو زیندانیانی سیاسی سودمەند دەبن لەوەرگرتنی پارچەیەك زەوی بەو مەرجەی ئەگەر پێشوتر سودمەند نەبوبێت لە وەرگرتنی.
بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان راشیگەیاندوە: رۆژانی رابردو لە دهۆك ژمارەیەك زیندانی پارچە زەویان بەسەردا دابەشكراو و پرۆسەكە بەردەوامی دەبێت.
ناڤسەر نوری ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: بەپێی یاسا دەبێت موچەكان بگوازرێنەوە سەر بەغداو وەك حكومەتی هەرێم و وەزارەت لەگەڵ ئەوەدان لەسەر بەغدا بێت و سودمەندبن لە مافەكانیان، ئەوەی تائێستا هەیە بڕیارە بگوازرێنەوەو چاوەڕێی هەوڵی نوێنەرانی كوردستان دەكەن بۆ ئەو هەنگاوە.