نەوا-
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سەرپێچییەوە 120 شوێن داخراون و زیاتر لە 390 تۆنیش كەلوپەلی ماوە بەسەرچو لەناو براون.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر لەسەر زاری هۆگر عەلی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، لەسەرەتای ساڵی 2025ـەوە تاكو 31ـی ئابی 2025 كارو چالاكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر لەگەڵ لیژنەكانی قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەوەنی سەردانی زیاتر لە 10 هەزارو 684 شوێنیان كردوەو 120 شوێن داخراون هەروەها هەزار و 202 شوێنیش سزا دراون.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر وتوشیەتی: لەوماوەیەدا نزیكەی 393 هەزارو 573 تۆن كەلوپەلی ماوە بەسەرچو لەناو براون هەروەها پێنج هەزارو 182 ڤەیپ دەستی بەسەردا گیراوەو لەناوبراوە، بری سزای وەرگیراو لە سەرپێچیكارانیش 286 ملیۆن و 228 هەزار دینار بوە.