ئاسایشی هەرێم: تۆمەتبارێك لەكاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هیزەكانمان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

57 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات دوێنێ سێشەممە لە شاری كۆیە، تۆمەتبارێك لە رووبەڕووبونەوە لەگەڵ هیزەكانی ئاسایش بە فیشەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی 2026/4/28 لەكۆیە بەمەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی دادوەر هەوڵی دەستگیركردن و پشكنینی ماڵی تۆمەتبارێك دەدەن بەماددەكانی (430 و238)لە یاسایی سزادانی عێراقی، بەڵام تۆمەتبار بەچەكی جۆری دەمانچە ڕووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش دەبێتەوە و دوای ئەوەی چەندین جار داوای لێ دەكرێت خۆی ڕادەست بكات، دووبارە تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش دەبێتەوە و هەوڵی هەڵاتن دەدات، سەرئەنجام بە دەمانچەكەی كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، تۆمەتبارتەمەنی(47) ساڵ لەماوەی ڕابردوودا، دووجار بەبڕیاری دادوەر لەلایەن بەشی پۆلیسی كۆیە ئاگاداردەكرێتەوە كە داواكراوە بە ماددەكانی (430 و 238)بەڵام تۆمەتبار ڕەتیكردوەتەوە خۆی ڕادەستی یاسا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group