نەوا-
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كۆبوەوە و رایگەیاند، حكومەتێكیان دەوێت كە یەكڕیزی و سەروەری عێراق بپارێزێت.
نوسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، نوری مالیكی پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كردوە و لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات و ناوچەكە كرا، جەخت لەسەر گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی نێوان هێزەكان و كاركردن بە گیانی هاوكاری و هاوبەشی بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كرا كە توانای چەسپاندنی یەكڕیزی عێراق و پاراستنی سەروەری عێراقی هەبێت.
هەروەها، مالیكی پاڵپشتی خۆی بۆ عەلی زەیدی دەربڕی لە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە نوێنەرایەتی هەمو عێراقییەكان بكات و كاربكات بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی گشتی و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.