جووڵانەوەی نەوەی نوێ: لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقدا بەشدار دەبین

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، بڕیاریان داوە لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقدا بەشداری بكەن.
 جووڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردەوە، بەشداری لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەكەین و لەناو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە كێشە و گرفتەكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكەن.
 نەوەی نوێ لە راگەیێندراوەكەدا دەڵێت، سەرجەم مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بانكەكانەوە تەوتین دەكەن و كێشەی دواكەوتنی مووچە لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێدەهێنین.
 لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەدا نەوەی نوێ ئاماژە بەوە كراوە، كارێك دەكەن كە پارتی و یەكێتی نەبنەوە بە نوێنەری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا و سەركێشی بە مووچە و قووت و ژیان و داهاتووی هاووڵاتیانەوە بكەن.
 ئەمە لە كاتێكدای، بڕیارە 11-11ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group