وەزارەتی تەندروستی: نابێت نرخی نەشتەرگەریی بۆ چەند نەخۆشێك زیادبكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی فەرمانیكردوە نابێت نرخی نەشتەرگەریی بۆ ئەو نەخۆشانە زیادبكرێت كە چەند پشكنینێكی ڤایرۆسیان بۆ دەكرێت و ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ دەبێت.
لە گشتاندنێكدا كە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەكانی كەرتی تایبەت كردویەتی و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان واژۆیكردوە تیایدا رایگەیاندوە، ئەو نەخۆشانەی كە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشكنینی ڤایرۆساتی ئایدز (HIV) و جگەر لەجۆری B ( Hepatitis B ) یان بۆ دەكرێت و ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، پێویستە نەشتەرگەرییەكە بە هەمان نرخ  بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت نرخی نەشتەرگەرییەكە زیاد بكرێت یان دوو هێندە بكرێت.
لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە نابێت نەشتەرگەرییەكە دوابخرێت یاخود ئۆف بكرێت و پارەی زیادە لەنەخۆش وەربگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێكدا. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group