نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی وەك ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان بەبڕی نزیكەی 800 ملیۆن دینار كەولوپەل و پێداویستیی یەدەگ بۆ گەنجینەكانی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی و دەرەبەندیخان و دوكان دابیندەكات.
لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانیدا هاتوە، بەبڕی 450 ملیۆن دینار كەلوپەل و كەرەستە لەلایەن كۆمپانیای پرۆدكاست بۆ هەردو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژئاواو كارەبای دوكان لەماوەی 60 رۆژدا دابیندەكرێت.
ئاماژەشیكردوە، بەبڕی زیاتر لە 333 ملیۆن دینار كەرەستەو پێداویستی كارەبا بۆ هەردو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات و كارەبای دەربەندیخان لەلایەن كۆمپانیای بۆسكان لەماوەی 50 رۆژدا دابیندەكرێت.