هەڵەبجە.. دەستبەسەر 150 ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتادا گیرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لەماوەكانی رابردودا دەستبەسەر 150 ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتادا گیراوە.
ئاكام قوتبەدین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەبڕیاری دادوەرو بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە توانراوە لەماوەكانی رابردودا دەستبەسەر 150  ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتادا بگیرێت و دواتر رەوانەی بەش و بنكەكانی هاتوچۆی هەڵەبجە بكرێن تاوەكو لەوێ رابگیرێن.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاندوە، هۆكاری دروستبونی زۆرێك لە روداوەكانی هاتوچۆ كە لە سنوری پارێزگاكەدا رویانداوە مۆتۆڕسكیلە بێسەرەتاكانن، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن دوربكەونەوە لە بەكارهێنانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group