بەغدا پارەی بۆ موچەخۆرانی هەرێم نارد

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە 30/9 وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی  956 ملیارو 928 ملیۆن  دیناری وەك تەمویلی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
لەدوای ناردنی بڕی شایستەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز دەكرێت و بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتودا 120 ملیار دیناری تر وەك داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 8 رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group