ناوەڕۆكی كۆبونەوەی حزب سیاسییە كوردستانییەكانی كەركوك

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
حزبە سیاسییە كوردستانییەكانی كەركوك بۆ رەوشی شارەكەیان و هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق كۆبونەوەو پێنج خاڵیان دیاریكرد تاكو بیكەنە بنەما بۆ كاركردنیان.
لەناو ئەو خاڵانەی كە حزبەكانی كەركوك پەسەندیانكردوە، داوایانكردوە بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی شارستانیانەو دور لە وروژاندن و ناشیرینكردنی یەكتر بەڕێوەبچێت و پاراستنی سەقامگیریی شارەكەو سەلامەتی گیان و ژیانی هاووڵاتیان لەبەرچاوبگرن.
پاشان محەمەد كەمال كە بەرپرسێكی پارتییە لەكەركوك رایگەیاندوە، ژمارەیەك خەڵك مافی ئەوەیان نییە لە كەركوك بژین، چونكە پێشتر یان لە دەستی تیرۆر یان بەهۆی ململانێی سیاسی و تائیفییەوە رایانكردوە لەوێ گیرساونەتەوە، بۆیە داوا لەحكومەتی خۆجێی و حكومەتی عیراق دەكەن هەماهەنگی بكەن تا ئەو خەڵكانە بگەڕێننەوە شوێنەكانی خۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group