مەسرور بارزانی بۆ شاندێكی كەنیسەی ئەرتۆدۆكس: كوردستان نیشتمانی ئایین و ئایینزاكانە

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی روسی بە سەرۆكایەتی مەتران ئەنتۆنی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە كۆبوەوەو پێی راگەیاندون  كە كوردستان نیشتمانی ئایین و ئایینزا جیاوازەكانەو هەمیشە كار بۆ قوڵتركردنەوەو بەهێزتركردنی كلتوری بەیەكەوەژیان و بنەماكانی ئاشتی و برایەتی نێوان پێكهاتە جۆراوجۆرەكان دەكاتەوە. 
هەروەها شاندی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی روسی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە كە لە كوردستان هەمو ئایین و پێكهاتەكان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەكانیان پارێزراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group