نەوا-
بەهۆی دۆزینەوەكانیان لەبواری (بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی جەستە) كە بەڵێنی چارەسەری كاریگەرتر بۆ نەخۆشییە خۆكارەكان و شێرپەنجە دەدات، خەڵاتی نۆبڵ لە بواری پزیشكی بۆ ساڵی 2025 بەخشرایە ماری برونكۆ و فرێد رامسدێلی ئەمریكی و شیمۆن ساكاگوچی ژاپۆنی.
برونكۆ و رامسدێل و ساكاگوچی دۆزینەوەكانیان سەبارەت بە میكانیزمی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی جەستەیە كەڕێگریی دەكات لەوەی كۆئەندامی بەرگریی هێرش بكاتە سەر خۆی، بۆ ئەوەش بە شایستەی وەرگرتنی خەڵاتەكە دانراون.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا كە لە دامەزراوەی كارۆلینسكا لە سوید بەڕێوەچو، ناوی براوەكانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بۆ ساڵی 2025 ئاشكرا كران.