نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی سێی ئاوی دوكان-سلێمانی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژۆكرد.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پرۆژوكە بە گوژمەی 423 و ملیۆن و 890 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم پرۆژانە بۆ بنبڕكردنی كێشەی كەم ئاوییە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان.
هەروەها، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە بۆ ماوەی 30 ساڵی دیكە كێشەی كەم ئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەبێت.