نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، دوای تەواوبونی سەرجەم كارەكان لەپرۆژەی ستراتیژیی قەزای قوشتەپەو گوندەكانی دەوروبەری لەسنوری پارێزگای هەولێر، كارەكانی خاوێنكردنەوەی بۆرییەكان بەسەركەوتوی دەستیپێكردو لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەی دیكە ئاوی پاك دەگاتە سەرجەم هاوبەشەكانی قەزای قوشتەپەو دەوروبەری.
پرۆژەی ئاوی قوشتەپەو دەوروبەری یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكان و بەبڕی 189 ملیارو 670 ملیۆن دینارلە سەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەجێبەجێكرنی كارەكانی كراو سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچوك لە سنوری گوندی قەشقە دابین دەكرێت و بەتەواوبونی كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپەو بێستانەو زیاتر لە 60 گوندی سنورەكە چارەسەر دەبێت.