پرۆژەی رێگای دووسایدی گۆمەسپان-سماقوڵی بەمنزیكانە تەواو دەبێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی رێگای دووسایدی گۆمەسپان-سماقوڵی لەم چەند رۆژەدا تەواو دەبێت، هەروەها پرۆژەی دووسایدی كەسنەزان-بەنداوی گۆمەسپانیش لە 70%ـی كارەكانی تەواو بوە.
وتیشی: سەرەرای ئەم دۆخە قەیراناویی و ئەو گرفتانەی هاتوەتە بەردەمی حكومەت خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان دەكەن، پرۆژەی سێیەمیش رێگای دوسایدی هەولێر-كۆیەیە ئەویش ماوەی تەواوبونی پرۆژەكە سێ ساڵەو ئێستا 30%ـی كارەكانی تەواوبوە چاوەروان دەكرێت پێش وادەی خۆی تەواو بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group