بافڵ تاڵەبانی: دۆسیەی نەوتمان رزگار كردو بەبۆری هەناردە دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی دەستپێكردنی بانگەشەی حزبەكەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەشاری سلێمانی وتارێكی پێشكەشكردو لەبەشێكیدا رایگەیاند، حزبەكەی دووجار كەركوكی رزگاركردوەو هیچ ركاربەرییەكیان نییە.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانەوە وتی: هەرگیز حكومەتێك دانامەزرێت لەم كوردستانە تا دڵنیا نەبن ئەو حكومەتەیە كە هەڵەكان دوبارە ناكاتەوەو بواریان دەداتێ خزمەتی پێبكەن. 
لەبەشێكی تردا سەرۆكی یەكێتی وتی: پێشتر رایگەیاندبو كە دۆسیەی غازی كوردستان وەك دۆسیەی نەوت پرۆگرامەكەی خاپور دەبێت بەڵام كەس لێی تێنەگەیشت، ئێستا جێبەجێیان كردوەو ئەمڕۆ لەژێر چاودێری چەند لایەنێك دۆسیەی نەوتیشیان رزگار كردوەو بەڕێگەی بۆری هەناردە دەكرێت عیراق و بیانییەكان و خۆشیان ئاگایان لێیەتی.
بافڵ تاڵەبانی وەك ناردنی پەیامیش بۆ لایەنێكی بەرامبەر وتی، ئیتر بەسە گیرفانەكانتان زۆر پڕبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group