ئۆجەلان بۆ دایكانی ئاشتی: خاوەن هەڵوێستێكی سەربەرزو شكۆمەندن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) پەیامێكی بۆ كۆنفرانسی دایكانی ئاشتی ناردو لەبەشێكیدا رایگەیاندوە، دایكانی ئاشتی خاوەنی هەڵوێستێكی سەربەرزو شكۆمەندن، هاوشانی ناسنامەی دایكبون دەبێت بە ناسنامەی ژنی ئازادو هۆشمەندییەوە تێبكۆشن، ژن چۆنی بوێت دەبێت بەو شێوەیە بژی، بەڵام دەبێت بوێرییان بۆ ژیانێكی ئازاد هەبێت.
ئۆجەلان راشیگەیاندوە، دایكانی ئاشتی هەمیشە لە ریزی پێشەوەی گۆڕەپانەكاندا بەرگری لەئاشتی دەكەن جێگەكەیان قسەی لەسەر ناكرێت، بانگەوازەكەی مانگی شوباتیش بۆ پرۆسەی ئاشتی ئەرك و بەپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی بزوتنەوەی ژنان و دایكانی ئاشتی و دەبێتە دەستپێكی سەردەمێكی نوێ بۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group