سەرۆك كۆماری پێشوتری فەرەنسا زیندانیكرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نیكۆلاس ساركۆزی سەرۆك كۆماری پێشوتری فەڕەنسا ماڵەكەی لە پاریس بەجێهێشت و بەرەو زیندان بەڕێكەوت بۆئەوەی ماوەی زیندانییەكەی كە پێنج ساڵە تەواو بكات.
لەمانگی ئەیلولی رابردودا، دادگای پاریس ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی ساركۆزی كرد كە لە ساڵی 2007 پاڵپشتی دارایی بەشێوەیەكی نایاسایی لە لیبیا وەرگرتوە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری فەرەنسا، بەوهۆیەشەوە ماوەی پێنج ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەركردبو.
هاوكات لەگەڵ رۆیشتنی بۆ زیندان لایەنگرانی ناوبراو لە بەردەم ماڵەكەی لە پاریس كۆبونەوەو خۆیان بۆ دوپاتكردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group