نەوا-
هەریەك لە ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنەر نێردەكانی سەرۆكی ئەمریكا رێگاكانی پاراستنی رێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەزەو چۆنێتی جێبەجێكردنی قۆناغی دوەمی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ فەرماندە سەربازی و هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل تاوتوێكرد.
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیل بڵاویكردەوە ویتكۆف و كۆشنەر لەكۆبونەوەكەدا باسیان لەچەسپاندنی رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزەو میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی قۆناغی دوەمی پلانی ترەمپ كردوە كە جێگیركردنی هێزێكی نێودەوڵەتی و داماڵینی چەكە لە گروپە فەڵەستینییەكان لەكەرتی غەزە.