مووچەی مانگی ئابی خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئاب (هەشت)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتەكەیان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.
پێش ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری؛ فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، تەمویلكردنی مووچەی مانگی ئابی لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پشتڕاست كردبووەوە. 
ئەمە لە كاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممەی رابردوو، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئاب بڕی 120 ملیار دیناری  بە شێوەی كاش خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group