كشانەوەی پەكەكە بۆ رێگریكردن بوە لە رونەدانی ئەگەری نەخوازراو

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەدوای كشانەوەیان لەناو خاكی توركیاو وەك هەنگاوێكی تری پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی رایگەیاند، لەبەردەم ئەگەری مەترسی پێكاداندان و زەمینە لەبارن بۆ رودانی ئەگەری نەخوازراو، بۆیە كشانەوە لەناوچە سنورییەكانی توركیا بەرەو هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدرا، هاوكات لەو سەنگەرانەی ناوچە سنورییەكان كە ئەگەری پێكادان و هەر ئەگەرێكی نەخوازراویان لەسەرە رێوشوێنی هاوشێوەو سازەندانە گیراونەتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی ئاماژەشیكردوە كە پابەندن بەبڕیارەكانی كۆنگرەی 12و پێویستە دەستبەجێ ئەو هەنگاوە یاسایی و سیاسیانەی پرۆسەكە بنرێن كە مەرجی بڕیارەكانی كۆنگرەكەی پەكەكە بون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group