نەوا-
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسی پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی پەرلەمان وەك دوو بابەتی لێك دانەبڕاو سەیر دەكات.
باسی لەوەشكرد، ئەگەر پارتی بژاردەیەكی دیكەی هەبوایە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەبێ یەكێتی، ئەوا تا ئێستا ئەو كارەی كردبوو.
سەبارەت بە چارەنووسی ناكۆكییەكان، سەعدی پیرە پێی وایە كە كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەو ئاستەدا نین كە ببێتە هۆی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ناوبراو دەشڵێت: پارتی بڕوای بە هاوبەشیی ڕاستەقینە نییە” و نایەوێت ڕێككەوتنێكی جددی لەگەڵ یەكێتی بكات.