تۆڕی شەمس: لە كاتی ژماردنی دەنگەكاندا ژمارەیەك چاودێر دورخراونەتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هۆگر چەتۆ سەرۆكی رێكخراوی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە 5 هەزارو 89 چاودێر لەسەرانسەری عیراق، چاودێریی پرۆسەكەیان كردوەو لەو چوارچێوەیەشدا 18 هەزارو 168 راپۆرتی جیاوازیان ئامادە كردوە.
وتیشی: تۆڕی شەمس ژمارەیەك حاڵەتی نەخوازراو و پێشێلكاریی تۆمار كردوە لەوانە، 501 حاڵەتی ئەنجامدانی پروپاگەندەی هەڵبژاردن لەبەردەم بنكەو وێستگەكانی دەنگدان، هەروەها 382 حاڵەتی بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆ ناوەندەكانی دەنگدان و 359 حاڵەتی رێگە نەدان یان دورخستنەوەی چاودێران كە بەشێكی هەرە زۆری لە كاتی ژماردنی دەنگەكاندا بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group