قوباد تاڵەبانی: پلانی ئێستا تەنها ئاوەدانكردنەوەی شارە گەورەكان نییە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری دیداری (دەرفەتەكانی گەشەپێدانی ئابوریی ئیدارەی راپەڕ‌ین)ی كردو لە وتەیەكدا رایگەیاند: پلانی ئێستای حكومەت تەنها ئاوەدانكردنەوەی شارە گەورەكان نییە، بەڵكو ئامانجیان گەشەپێدانی قەزاو ناحییەكانی هەرێمی كوردستانە.
جەختیشیكردەوە، پێویستە حكومەت لەمەودوا لەبری چڕ‌كردنەوەی هەوڵەكانی لەشارە گەورەكاندا كار بۆ پەرەپێدانی هەمو ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بكات.
قوباد تاڵەبانی باسلەوەشكرد، دیداری دەرفەتەكانی گەشەپێدانی ئابوریی ئیدارەی راپەڕ‌ین بەشێكی گرنگی ئەو پلانەیە كە بۆ گەشەپێدانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان هەیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group