دانەغاز: هێرشەكەی شەوی رابردوو بە موشەك ئەنجامدراوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لەبارەی هێرشە موشەكیەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، هێرشەكەی شەوی رابردوو بە موشەك ئەنجامدراوە و یەكێك لە كۆگاكانی غازی شلی كردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی هێرشەكەوە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و كارمەندانی كۆمپانیاكە سەلامەتن، بەڵام هەناردەكردنی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر راگیراوە.
باسی لەوەشكرد، بەرهەمهێنانی غاز رادەگرن بۆ ئەوەی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و هەڵسەنگاندن بۆ زیانەكان بكرێت.
دانەغاز جەختیشدەكاتەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەكە، زانیاری نوێ لەكاتی خۆیدا دەخرێتەڕوو

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group