بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر عێراق 1200 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر تۆڕی كارەبای عێراق 1200 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، تۆڕی كارەبای عێراق 1200 مێگاوات كارەبای لەدەستدا بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر.
ئاماژە بەوەشكرد، دوێنێ شەو هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە 80٪ی كارەبای هەرێمی كوردستان كوژایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group