نێچیرڤان بارزانی: هێرشەكەی كۆرمۆر هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات
48 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
نێچیرڤان بارزانی بەیانی ئەمڕۆ لە پەیامێكدا لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردوی سەر كۆرمۆر دەڵێت، بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەكەم كە شەوی ڕابردو كرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر، ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزارییە گشتییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانە و هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەرك و بەرپرسیاریەتیی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەكانە و پێویستە بە زوترین كات هەوڵی جددی بدەن و ڕێكاری پێویست و كاریگەر بگرنەبەر بۆ لێپێچینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دوبارەبونەوەی.