نەوا-
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر كۆرمۆر شەرمەزار دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.
بە پێی ڕاگەیەندراێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ، بە توندترین شێوە هێرشی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆری سەركۆنە و شەرمەزار كرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد.
هەروەها بڕیاردرا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەش پێكبهێنرێت كە لە نزیكترین كاتدا، دەست بەكار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.