فەڕەنساو بەریتانیا: هێرشەكەی كۆرمۆر هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەر یەك لە باڵیۆزانی فەڕەنساو بەریتانیا لە عیراق هێرشی سەر كێڵگەی كۆرمۆریان ئیدانە كردو پابەندیی خۆیان بۆ ئاسایشی عیراق و هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە.
پاتریك دورێل باڵێۆزی فەڕەنسا لە عیراق بڵاویكردەوە: بە توندی هێرشەكەی سەر كێلگەی غازی كۆرمۆر ئیدانە دەكەن، ژێرخانی وزە سود بە سەرجەم هاوڵاتیان دەگەیەنێت و فەرەنسا پابەندیی خۆی دوپاتدەكاتەوە بۆ ئاسایشی عیراق و كوردستان.
لەلایەن خۆشیانەوە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعیراق رایگەیاندوە، وێڕای ئیدانەكردنی توند، هێرشەكە هەڕەشە لەسەقامگیریی عیراق و سەلامەتیی گەلەكەی دەكات، هاوشانی عیراقییەكان رادەوەستن پشتیوانی لە هەوڵەكانی پاراستنی دامەزراوەكانی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group