نەوا-
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەباو سامانە سروشتییەكان (بەوەكالەت) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان بۆ نزیكەی 1800 مێگاوات كەمبوەتەوە.
وەزیری كارەبا وتیشی، داواكاریی سەرەكیان بە تایبەت لە ئەمریكا، دابینكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەو پێویستە بە زوترین كات دابین بكرێت بۆئەوەی چیدیكە كێڵگە نەوتی و غازییەكانی هەرێمی كوردستان نەكرێنە ئامانج.
كەمال محەمەد وتیشی: ئەگەر لە هێرشەكەدا تەنها كۆگای كێڵگەی كۆرمۆر كرابێتە ئامانج و هیچ زیانێكی دیكەی نەبوبێت، پێشبینی دەكەن لەماوەی 24 بۆ 48 كاتژمێردا دۆخی كارەبا ئاسایی ببێتەوە.