رێباز حەملان: بەغدا هیچكات بكەرانی هێرشە تیرۆریستییەكانی ئاشكرا نەكردوە

54 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا هیچكات بكەرانی هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر هەولێرو دامەزراوە نەوتی و غازییەكانی  ئاشكرا نەكردوە، هیچ كەس و لایەنێكیش سزا نەدراون لەسەر ئەو كارە تیرۆریستیانە.
وتوشیەتی: ئێستا كاتیەتی بەغدا هەڵوێستی جددی هەبێت، چونكە هێرشی سەر كۆرمۆر لە ئێستادا زۆر جیاوازەو ئامانجەكەی رونە كە فشاری سیاسی، كوژاندنەوەی روناكی 24 كاتژمێرییە لە ماڵ بە ماڵی هەرێمی كوردستان و تێكدانی ئارامی و سەقامگیری و تێكدانی ژێرخانی ئابوری و وزەی هەرێمە. 
رێباز حەملان راشیگەیاندوە كە پیلانگێران و هێرشكەرانی سەر كۆرمۆرو چاو ساغەكانیان نەخزمەتی خەڵكیان پێ دەكرێ و نە ئامانجیانە خزمەت بكەن، ئامانجیان تەنها تێكدان و كاولكارییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group