عومرەكارێكی كورد لە مەككە كۆچی دواییكرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ژنێكی عومرەكاری كورد كە خەڵكی گوندی (نارنجڵە)ی هەورامانە لەپارێزگای هەڵەبجەو تەمەنی لە سەروی 85 ساڵییەوە بوە، لە شاری مەككەی پیرۆز كۆچی دواییكردوە، بڕیاریشە هەر لە شاری مەككە بەخاك بسپێردرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەشیكردوە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری ئەو عومرەكارە دەكەن و ئەمە یازدەهەمین عومرەكاری كوردە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لەسعودیەوە كۆچی دوایی كردبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group