ئۆجەلان لە پەیامێكی نوێدا: كۆتاییمان بە تێكۆشانی 52 ساڵەی پەكەكە هێنا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی)، كۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیكی لەشاری ئیستانبوڵ ئەنجامدا، لە كۆنفرانسەكەدا پەیامێكی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) خوێنرایەوە كە تیایدا رایگەیاندوە،  وەك كورد كۆتاییمان بە تێكۆشانی 52 ساڵەی پەكەكە بۆ هەبون و شكۆ هێناو لەئێستادا پێمان ناوەتە قۆناغێكەوە كە كۆماری دیموكراتیك و كۆمەڵگەی دیموكراتیك سەرلەنوێ بونیات بنرێتەوە.
ئۆجەلان لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا راشیگەیاندوە، پەكەكە بە مسۆگەكردنی هەبونی نەتەوەی گەلی كورد ئەركی مێژویی خۆی بەجێگەیاند، هاوكات بنبەستی سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوەی خستەڕو، پرۆسەی (بانگەوازی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك) كە دەستیپێكردوە پرۆسەیەكی دیالۆگە لە ناوچەیەكی وەكو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ئیتنیك، ئایین و مەزهەبی جۆراوجۆری لێیە، زۆر شت هەیە كە لە ڕێی دیالۆگ و دانوستانی دیموكراتیكەوە بەدەستبهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group