ژمارەیەك لە ژنانی میدیاكاری هەرێم بانگهێشتی بانكۆك كران

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەچوارچێوەی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژمارەیەك لە ژنانی ئەندام لە لقی عیراق- كوردستانی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنانی رادیۆ و تەلەفزیۆنەكان، بە بانگهێشتێكی فەرمی سەردانی وڵاتی تایلەندیان كرد.
لەو سەردانەدا ئەندامانی كۆمەڵەكە لەبانكۆكی پایتەختی تایلەند بەشداریان لەچەند چالاكی و سیمینارێكدا كردو تیشكیان خستە سەر رۆڵی ژن لەعیراق و هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی كاركردنی بەردەمیان، هەروەها هۆشیاركردنەوەیان بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتژی بەرامبەریان.
جێی ئاماژەیە بێژەری بەتوانای رادیۆی نەوا ئاواز سەلیم كە هاوكات سەرۆكی لقی عیراق- كوردستانی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنانی رادیۆ و تەلەفزیۆنەكانە، هەروەها دڵسۆز شەفیق زەنگەنە وەك ئەندام و ژمارەیەك ئەندامی تر بەشداریان لە چالاكییەكانی بانكۆكدا كرد، ئەندامانی ئەو كۆمەڵەیە لەو ژنانە پێكهاتون كە لەمیدیادا كار دەكەن بە هەمو پسپۆڕییەكانیانەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group