نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زەوی پاڵاوگەكەی نزیك گوندی لاجان بە پارە لەخاوەنەكانیان كڕدراوەتەوەو نە حكومەت پێیداوە نە داگیر كراوە، چونكە ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی لە هێزو لایەنەكان لەسەر ئەو بابەتە زۆر قسەی ناڕاستیان كرد.
پارێزگاری هەولێر وتیشی: نزیكەی 70 كەسی گوندەكە لە پاڵاوگەكە دامەزراون، هەروەها 67 بارهەڵگری ئەو گوندە دەرفەتی كاریان بۆ رەخساوە بەپێی ئەو میكانیزمەی كە دیاریكراوەو ئەنجومەنیان هەبوە رۆژانە لەوێ كاریان كردوە.
لەبارەی ئاماری روداوەكانی چەند رۆژی رابردوی گوندەكەشەوە ئومێد خۆشناو وتی: لە روداوەكاندا شۆفێرێكی خەڵكی كەركوك و پاسەوانێكی شوێنەكە گیانیان لەدەستداوەو شەش كەسی دیكەش بریندار بون، خۆپیشاندان بە ئاربیجی ناكرێت و ئەوەی ڕویدا ئاژاوەگێڕی بو، 16 كڵاشینكۆف و ئاڕبیجییەك رادەستی پۆلیس كراون و لیژنەیەك بۆ تۆماركردنی چەكەكانی ئەو گوندە پێكهێنراوە.