فازڵ‌ نەبی: مووچەی‌ مانگی‌ 10ی‌ ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم نافەوتێت

5 رۆژ پێش ئێستا
نەوا-
فازل نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هەرێم مووچەی مانگی 10 لەگەڵ مانگی 12ی عێراق وەردەگرێت و دڵنیابن ئەم مووچەیە ناڕوات و وەردەگیرێت".
باسی لەوەشكرد، بە بۆچوونی ئەو هەموو حزبەكانی هەرێمی كوردستان ئەو دوو مووچە بكەن بە مەرجێكی دانوستانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق، كە لە بودجەی ساڵی 2026 بە ماددەیەكی قانونی جێگای ئەو دوو موچەیە بكرێتەوە".
ئاماژەشی‌ بەوەدا بۆ نموونە لە یاسای‌ بودجەدا بنووسرێت "زیادكردنی 2 ترلیۆن دینار بۆ بوجەی هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی موچەی مانگەكانی 11و 12ی ساڵی 2025". 
فازڵ‌ نەبی ‌ پێیوایە كە ئەگەر ئەو مووچانە نەخرێنە چوارچێوەی قانونییەوە هیچ كەس ناتوانێ لە ساڵانی داهاتوو خەرجیان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group