مانگی رابردوو 655 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵی سلێمانی ئەنجامدراوە

5 رۆژ پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی دڵی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی سی رۆژی مانگی رابردوو هەزار و 667 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 655 بوژانەوەی دڵ و 40 نەشتەرگەری دڵ و 365 قەستەرە و 190 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو مانگەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 216 پشكنینی سیتی سكان و 372 ئیكۆ و 335 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە، هەروەها 130 چارەسەری سروشتی كراوە و 251 تیشك گیراوە و چوار هەزار و 934  پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group